ترەمپ: بەدڵم نەبێت هێرش دەکەمەوە

ترەمپ لەبارەی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران: ئەمە قۆناغی سەرەتاییە و ئەگەر ئێران پابەند نەبێت، بژاردەی سەربازی لەسەر مێزە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ عەبدولفه‌تاح سیسی، سەرۆکی میسر، زنجیرەیەک وردەکاریی نوێی لەبارەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران ئاشکرا کرد و جەختی لەسەر هەڵوێستی توندی وڵاتەکەی کردەوە بەرامبەر بەو یاداشتە.

ترەمپ ڕایگەیاند، کە ئەو بەڵگەنامەیەی واژۆ کراوە “یاداشتی لێکتێگەیشتنە نەک ڕێککەوتنی کۆتایی”، بەڵام بە “لێکتێگەیشتنێکی زۆر بەهێز” ناوی برد. سەبارەت بە پرسی ئەتۆم، ناوبراو جەختی کردەوە کە گرنگترین ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە ئەوەیە کە “تاران دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات”.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆسەی کردنەوەی گەرووی هورمز دەستی پێکردووە و لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بە تەواوەتی بەڕووی هاتووچۆی نێودەوڵەتیدا دەکرێتەوە. لەبارەی دۆخی ئابوورییەوە، ترەمپ وتی: “بەرزبوونه‌وه‌ی ئاماژه‌كانی بازاڕ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، راستەوخۆ ئەنجامی ئەم لێکتێگەیشتنەیە”. هەروەها جەختی کردەوە کە ئەمریکا “هیچ پارەیەک نادات”، بەڵام ڕێگریش لە هیچ لایەنێک ناکات لە ئێران وەبەرهێنان بکات.

 ترەمپ بە زمانێکی ڕاشکاوانە پەیامێکی ئاراستەی تاران کرد و وتی: “ئەگەر سەرکردەکانی ئێران ڕەفتاریان چاک نەکەن و بەدڵم نەبن، دەستدەکەینەوە بە هێرشکردنە سەریان”. ناوبراو دووپاتی کردەوە کە ئەمە کۆتا ڕێککەوتن نییە و پابەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنەکەوە، مەرجی سەرەکییە بۆ بەردەوامبوونی دۆخەکە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە