بەرپرسێكی یەكێتی: دەبێت پارتی تێگەیشتنی بۆ دابەشبوونی نوێی کورسیەکانی پەرلەمان هەبێت

 

بەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، زۆربەی پۆسته گرنگەکان لای پارتین، دەبێت تێگەیشتنی بۆ کورسیەکانی پەرلەمان هەبێت و دەشڵێت: دەبێت پارتی تێگەیشتنی بۆ دابەشبوونی نوێی کورسیەکانی پەرلەمان هەبێت

ڕزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاندووە، زۆربەی پۆسته گرنگەکان لای پارتین، دەبێت تێگەیشتنی بۆ کورسیەکانی پەرلەمان هەبێت و ڕێککەوتنمان لەگەڵ نەوەی نوێ بۆ دژایەتی کردنی حزب و لایەنەسیاسیەکان نیە.

وتیشی، “یەکێتی دەیەوێت دابەشکردنی پۆستەکان بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت و دەبێت پارتی تێگەیشتنی بۆ دابەشبوونی نوێی کورسیەکانی پەرلەمان هەبێت”.

ئاماژەی بەوەشداوە، نابێت لایەنەکانی دیکە لەپێکهێنانی حکومەت پەراوێز بخرێن و ناشبێت پارتی هاوپەیمانی یەکێتی و نەوەی نوێی پێناخۆش بێت.

جەختیشی كردۆتەوە، زۆربەی پۆسته گرنگەکان لای پارتین و ڕێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ هیچ گرفتێکی نیە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە