بەرپرسی لقی 23ی پارتی ڕایدەگەیەنێت، ناكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کابینەی نوێ پێكنەهاتووە، په‌رله‌مان كاره‌كانی ڕابگرێت و دەشڵێت: ناكرێت ئه‌م چه‌قبه‌ستووییه سیاسییە له كوردستان به‌رده‌وام بێت
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، به‌رپرسی لقی 23ـی پارتی ڕایگەیاندووە، كاتێكی زۆر به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تێپەڕیوە و كاتی ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به كاره‌كانی خۆی بكاتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، ده‌بێت له‌م ماوه‌یه‌دا ئیتر ئاماده‌كاری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه و ده‌ست بكرێته‌وه به دانیشتنی په‌رله‌مان.
ئاماژەی بەوەشداوە، خۆ ناكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کابینەی نوێی حکومەت پێكنەهاتووە، په‌رله‌مان دانیشتنی خۆی نه‌كات و كاره‌كانی رابگرێت.
وتیشی، “هیچ نه‌بێت گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه‌كان ده‌كه‌ن و لێژنه‌كان دیاری ده‌كه‌ن و حزبه‌كان و فراكسیۆنه‌كان له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ یه‌كتر دەكەن”.
جەختیشی كردۆتەوە، ناكرێت ئه‌م چه‌قبه‌ستووییه سیاسییە له كوردستان به‌رده‌وام بێت.
