وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێی لەبارەی دەوامی “گرێبەستەکانی ٢٠٢٤” دەرکرد.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی گشتی، ئەهلی و بیانی، بڕیارێکی نوێی لەبارەی ڕێکخستنی دەوامی مامۆستایانی وانەبێژ (گرێبەستەکانی ٢٠٢٤) دەرکرد.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەت، بڕیاردراوە دەوامی ئەو مامۆستا و وانەبێژانەی کە بە گرێبەستی ساڵی ٢٠٢٤ دامەزراون، هاوشێوەی گرێبەستەکانی ساڵانی پێشوو، بکرێتە چوار ڕۆژ لە هەفتەیەکدا.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە کە ڕێکخستنی خشتەی دەوام بەمجۆرە دەبێت:
دەبێت خشتەی دەوام بەشێوەیەک ڕێکبخرێت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن دروست نەبێت و ئەرکەکان بە تەواوی ئەنجام بدرێن.
بڕیارەکە لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦–٢٠٢٧)ـەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردەدایە بۆ یەکخستنی ماف و ئەرکەکانی گرێبەستەکان لە سەرجەم ساڵە جیاوازەکاندا.

