وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایاری رەوانەی دارایی عێراق کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایاری لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتەکەیەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە هێشتا مامۆستایانی گرێبەست مووچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە کەلەسە داهاتی ناوخۆ دەدرێت و ژمارەیان 38 هەزار مامۆستایە.
