نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و بەراورد بە دوێنێ هەر بەرمیلێک چەند دۆلارێک دابەزیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 78 دۆلار و 83 سەنت نزم بووەوە.

هاوکات بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە 75 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە ئەویش بەراورد بە دوێنێ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

شارەزایانی بواری ئابووری هۆکاری دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت بۆ ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێـ.ـران و کردنەوەی گەرووی هورمز بە ڕووی کەشتییە نەوتهەڵگرەکاندا دەگەڕێننەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە