ئاژانسی بلومبێرگ، بەشێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەمریکا و ئـ.ـێرانی ئاشکراکرد کە بڕیار وایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی ڕایبگەیەنێت و ڕۆژی هەینی لە سویسرا واژووی لەسەر بکرێت.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، تاران و واشنتن و هاوپەیمانەکانیان دەستبەجێ و کۆتایی بە شـ.ـەڕ دەهێنن لە هەموو بەرەکاندا، هەروەها هەردوولا بەڵێن دەدەن کە هیچ کردەوەیەکی دوژمنکارانە دژ بە یەک ئەنجام نەدەن و خۆیان لە هەڕەشەکردن بەدوور بگرن.
هاوکات جگە لەوەش، تاران و واشنتن هەوڵدەدەن لەماوەی 60 ڕۆژدا بگەنە ڕێککەوتن، دەشتوانرێت ئەم وادەیە درێژتر بکرێتەوە.
بەگوێرەی بلومبێرگ، ئەمریکا لەگەڵ واژووکردنی یاداشتنامەکە، دەستبەجێ گەمارۆی دەریایی لەسەر ئـ.ـێران هەڵدەگرێت. هەروەها ئەمریکا بەڵێن دەدات لە ماوەی 30 ڕۆژدا لە دوای ڕێککەوتنی کۆتایی هێزەکانی بکشێنێتەوە.
لەبەرامبەردا ئــێران کار بۆ ئەوە دەکات لە ماوەی 30 ڕۆژدا هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز ئاسایی ببێتەوە.
ئاژانسەکە ئەوەشی باسکردووە، واشنتن پابەنددەبێت بەو کاتە زەمەنییەوە کە بۆ کۆتاییهێنان بە سزاکانی ئێران لەچوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا دانراوە. هەروەها ئـ.ـێرانیش بەڵێنی داوە کە هەرگیز چـ.ـەکی ئـ.ـەتۆم بەرهەمنەهێنێت.
واشنتن بەڵێن دەدات کە پارە و سەروەت و سامانی بلۆککراوی ئـ.ـێران ئازادبکات.
