بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بڕیار درا

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایدەگەیەنێت، هەر کەسێک لە 20 رۆژدا بەشەخۆراک وەرنەگرێت مافی دەفەوتێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاندووە: “سەرجەم بریكارەكانی خۆراک ئاگادار كراونەتەوە، هەر كەسێک 20 رۆژ نەچێت بەشەخۆراكەكەی وەربگرێت، دوای ئەو ماوەیە مافی ئەوەی نامێنێت وەریبگرێت.”

دەشڵێت: “بەشێک لە بریکارەکانمان شوێنەکەیان بۆ هەڵگرتنی خۆراک گونجاو نییە؛ بۆیە نابێ هاونیشتمان بابەتەکە پشتگوێ بخەن و خۆراکەکە بمێنێتەوە.”

نەوزاد شێخ کامیل ئاماژەی بەوەدا، “بە مانەوەی خۆراک لەنێو کۆگە و دووکانەکانی بریکارانی خۆراک، مادەکە تێکدەچێ و خراپ دەبێت. هاوکات هەندێ کەس، خۆیان کەمتەرخەمن، کەچی دوای چەند مانگێک داوای پارە لە بریکارەکان دەکەن.”

وتیشی، “ئەگەر ئەو 20 رۆژە تێپەڕی، دەبێت هاونیشتمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراک بكات و روونكردنەوە بدات؛ کە بۆچی لە کاتی خۆیدا بەشەخۆراكەكەی وەرنەگرتووە.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە