وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئیشڵا هیچ کێشەیەک بۆ مووچە دروست نابێت و دەشڵێت: هەماهەنگیمان لەگەڵ بەغدا باشە و دەمانەوێت کێشەکان چارەسەر بکەین.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەماهەنگیمان لەگەڵ بەغدا باشە و دەمانەوێت کێشەکان چارەسەر بکەین و دەشڵێت: لیستی مووچه و تهرازوی پێداچونهوه ئامادهیه و بهمزوانه رهوانهی بهغدا دهكرێت.
وتیشی، “بەربەستێکی ئەوتۆ لەبەردەم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نیە و ئیشەڵا هیچ کێشەیەکیش دروست نابێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، حکومەتی عێراق دەزانێت داهاتی ناوخۆ و لە بەغدا و هەرێمیش کەمی کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ڤیتۆمان لەسەر ئەسیکۆدا نیە و لێکتێگەیشتن هەیە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، پێویستمان بەکاتە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ سیستمەکەدا.
