پۆلیس 6 تۆمەتباری دەستگیرکرد، كە لەنێو بازاڕی کەلار بەتاپڕ تەقەیان کردوە.
مقدەم، سۆران محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەنێو بازاڕی کەلار چەن گەنجێک بوە بەشەڕیان و بەچەکی جۆری تاپڕ تەقەیان کردوە.
ڕاشیگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتباران توانیان درەنگانێکی شەو هەر شەش تۆمەتبار دەستگیربکەن و دەست بەسەر تاپڕ و سێ فیشەکی تاپڕ و ماتۆڕسکیلێکدا بگرن.
دەشڵێت: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 431 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
