مه‌سرور بارزانی: هیچ كەس و حزبێك بۆی نییە ڕێگە لە كاراكردنەوەی پەرلەمان بگرێت

 

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئەگەر یەكێتی ئامادەیە با سەرەتا پەرلەمان كارا بكەنەوە و دەشڵێت:پەرلەمان نە موڵكی پارتیە نە هی یەكێتیە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “هەنگاوی یەكەم كاراكردنەوەی پەرلەمانە كە بەڕاستی ئەمە كارێكی زۆر لە جێگەی خۆی نییە تا ئێستا پەرلەمان كارا نەكرێتەوە، ئێمە داوامان كردووە و رۆژی یەكەمیش لەگەڵ ئەوە بووین كە پەرلەمان موڵكی هەموو خەڵكی كوردستانە و هیچ حزبێكی سیاسی و هیچ كەسێكیش بۆی نییە رێگە لە كاراكردنەوەی پەرلەمان بگرێت”.

وتیشی، “پەرلەمان جێگەی ئەوەیە بیروبۆچوونی جیاواز ئەگەر هەشبێت لەوێ موناقەشە بكرێت. بۆیە ئەوەی هەنگاوی یەكەم پەرلەمانە، دوای ئەوە قسەی پێویست دەكرێ لەسەر پێكهێنانی حكومەت”.

سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئەگەر یەكێتی ئامادەن، با بێن یەكەمجار پەرلەمان كارا بكەنەوە، هەنگاوی یەكەم لەوێوە دەست پێ دەكات.

سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، پەرلەمان نە موڵكی پارتیە نە هی یەكێتیە، هی خەڵكی كوردستانە، ئەو كەسەی ڕێگریی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكات، ئەو وەختە دەبێ خەڵكی كوردستان بڕیاری خۆی بدات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە