دارایی عێراق بۆ مووچەی هەرێم بڕیارێكی دەركرد

 

وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا هەموو مانگێك لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، مووچەی هەرێم ڕەوانە بكات، بەڵام بڕی 120 ملیارەكە ببڕێت.

لەهەنگاوێكی نوێدا و بەمەبەستی دوانەكەوتنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبڕیاری وەزیری دارایی عیراق لەمەودوا هەرێم بڕی هەچەندە لە داهاتی ناوخۆ بنێرێت وەریدەگرن، بەڵام دواجار لەكۆی گشتی 120 ملیار دینارەكەی دەبڕن و ئەوەی دەمێنێتەوە دەینێرن.

ئەحمەجی حاجی ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: لەگەڵ د. غالب محەمەدی پەرلەمانتار چوونەتە وەزارەتی دارایی عێراق و لەگەڵ وەزیری دارایی کۆبووینەوە و رایگەیاند: ئیتر هەموو مانگێک مووچە لە کاتی خۆیدا دێت و داهاتی ناوخۆ “مەقاسە” دەکرێت.

ئەو كورتهێنانەی لە مووچە دروستدەبێت دەكەوێتە سەر حكومەتی هەرێم پڕی بكاتەوە، ئەوەش زیاتر فشار لەسەر مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دروست دەكات، كە تا ئێستا مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە