وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، خەرجکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر حکومەتی هەرێمە و دەبێت خۆی دابەشیان بکات.
کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: لەسەر دابینکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەلایان دارایی عێراقەوە هەر یەک لە ئەحمەدی حاجی رەشید و غالب محەمەد پێیان ڕاگەیاندم، وەزیری دارایی عێراق وتی، دابینکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست پەیوەندی بەحکومەتی هەرێمەوە هەیە نەک عێراق.
هاوکات دارایی عێراق وتوویەتی: پێویستە حکومەتی هەرێم خۆی چارەسەری بکات و لەکاتی خۆی مووچەی ئەم مامۆستایانە و ئەم فەرمانبەرانە دابەش بکات کە مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا مامۆستایانی گرێبەست کە ژمارەیان زیاتر لە 38 هەزار مامۆستایە و مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، تا ئێستا مووچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە.
