کەشناسی: لەناوچە شاخاویەکان ئەگەری نمەباران هەیە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 35 پلەی سیلیزی
دهۆک: 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 36 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت گەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە