فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی بی 52ی ئەمریکا تێکشکا

فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی جۆری بی 52ی سوپای ئەمریکا لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا کەوتە خوارەوە و بە هۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستدا.

میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بی 52 کەمێک پاش هەستانی لە بنکەی ئاسمانی ئێدواردزی ویلایەتی کالیفۆرنیا، کەوتە خوارەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە هەشت کەسی تیمی فڕۆکەەک گیانیان لەدەستداوە.

کۆمپانیای بۆینگیش ڕایگەیاند، دوو کارمەندی کۆمپانیاکەیان لە نێو ئەو هەشت کەسەدا بوون کە گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا بە فەرمی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەەک ڕانەگەیەندراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە