دوای ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکاو ئێران، نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین، چاوەڕوان دەکرێت بەکردنەوەی تەواوەتی گەرووی هورمز، نرخەکان بگەنەوە ئاستی ئاسایی خۆیان.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 82 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 80 دۆلار و 58 سەنت دەفرۆشرێت.
دابەزینی نرخی دۆلار دوای ئەوە دێت کە ئەمریکاو ئێران ڕێککەوتوون لەسەر وەستاندنی جەنگ و ئاسایی کردنەوەی دۆخی گەرووی هورمز، کە بەوهۆیەوە کەشتییە نەوت هەڵگرەکان رێگەیان پێنەدەدرا لەو گەروەوە هاتوچۆ بکەن.
