لە خەلیفان زەوی دابەشکرا

لە خەلیفان قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، لە ڕێوڕەسمێکدا لە قەزای خەلیفان، پرۆسەی تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی قەزاکەدا بەڕێوەچوو. ئەمە وەک بەشێک لە پلانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران ئەنجامدرا.

 بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ناوچەکە، قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە جێبەجێکرا، و لە کۆی ٤ هەزار و ٣١٦ فەرمانبەری شایستە، لەم قۆناغەدا ٦٠٠ فەرمانبەر پارچە زەوییان پێشکەش کراوە.

 بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی کردەوە کە لە داهاتوودا فەرمانبەرانی دیکەش لەم پرۆسەیە سوودمەند دەبن.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆکاری دواکەوتنی پرۆسەکەی بۆ “تایبەتمەندیی تۆپۆگرافی و هەڵکەوتەی جوگرافیی سنوورەکە” گەڕاندەوە کە ئاستەنگی بۆ دابینکردنی زەویی شیاو دروست کردبوو.

ناوبراو ڕایگەیاند: “لە ئێستادا کار لەسەر فراوانکردنی سنووری شارەوانیی قەزاکان دەکەین بۆ ئەوەی زەویی شایستە بۆ سەرجەم فەرمانبەران دابین بکەین.” هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە بەمنزیکانە پڕۆژەی “دووسایدی کەمەربەندی خەلیفان” دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و خزمەتگوزارییەکان لە ناوچەکە زیاتر دەکرێن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە