سوپای تورکیا ڕێگری لە گەڕانەوەی خەڵکی ٢١ گوندی زاخۆ دەکات

رێکخراوی CPTی ئەمریکی، زانیاری سەبارەت بە رێگری سوپای تورکیا لە خەڵکی ٢١ گوندی سنوری زاخۆ دەکات، کە ٦ ساڵە لە گوندەکانیان دەری کردوون.

کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی CPTی ئەمریکی رایگەیاند “لە ڕۆژی ١٠ی حوزەیراندا، ئیدارەی خۆجێی ناحیەی دەرکار و قەزای باتیفا لە زاخۆ، ئاگاداری خەڵکی گوندەکانی دەڤەری ‘سندی و گولی’ یان کرد کە دەتوانن لە ١٥ی حوزەیراندا بچنەوە بۆ سەردانی گوندەکانی خۆیان، کە ماوەی ٦ ساڵە سوپای تورکیا داگیریکردوون و خەڵکەکەیانی ئاوارە کردوون”.

وتیشی، “سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، خەڵکی گوندەکانی (سنات، ئێرە، حەفتانین، دێرەشیشێ، مێرگەشیشێ، ئاڤا گیزێ، باجوا) و گوندەکانی گەلی پساغا (بنەخرێ، مارسیس، کەلۆک) و ١١ گوندی تر، بۆ سەردانیکردنی گوندەکانیان دەکەونەڕێ. کاتێک دەگەنە گوندی شەرانشی سەروو، دەبینن کە سوپای تورکیا بازگەیەکی لەسەر ڕێگاکە داناوە”.

ئەو ئەندامەی رێکخراوە ئەمریکیەکە باسی لەوەشکردوە “گوندنشینە گەڕاوەکان لە ئۆتۆمبێل دادەبەزێنن و پێیان وتوون بە هیچ شێوەیەک ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ گوندەکانتان. لە ئێستادا گوندەکان لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە و کەس ناتوانێت بۆی بگەڕێتەوە”.

لە ساڵی ٢٠٢٠ و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (چنگی-پڵنگ)دا، سوپای تورکیا بە قوڵایی ٩ کیلۆمەتر ناوچەی حەفتانین و تەواوی گوندەوارەکانی دەورووبەری داگیرکرد، لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیادا، گوندنشینانی هەزار و ١٩٢ گوندی هەرێمی کوردستان هیوایان وابوو کە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناو گوندەکانیان و بێ ترس ژیان بگوزەرێنن. بەڵام تاوەکو ئێستا گوندنشینان ڕێگەیان پێ نەدراوە بگەڕێنەوە گوندەکانی خۆیان و هەر لە ئاوارەییدا دەژین.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە