دوای چەند مانگێک لە سەپاندنی گەمارۆیەکی دوولایەنە لەلایەن ئەمریکا و ئێرانەوە بەسەر گەرووی هورمزدا، دواجار ڕێنمایی درایە سوپای ئەمریکا بۆ دەستکردن بە هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیەی بەسەر گەرووەکەدا سەپێنرابوو؛ ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران لە هەنگاوێکدا کە ڕەنگە ڕێگا خۆش بکات بۆ دەستپێکردنەوەی ئاساییی هاتوچۆی دەریایی و وزە لە ناوچەکەدا.
لە ئێستادا بازاڕەکان پێشبینی دەکەن هاتوچۆی دەریایی لە گەرووەکەدا دەستپێبکاتەوە، ئەمەش لەگەڵ هێوربوونەوەی گرژییە سەربازییەکان کە زیاتر لە 100 ڕۆژ بوو ناوچەکەیان گرتبووەوە.
وەک چاوەڕوان دەکرا، لە دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان، نرخەکانی نەوت بە توندی دابەزینیان بەخۆوە بینی، ئەمەش لەگەڵ زیادبوونی گرەوی بازاڕەکان لەسەر کەمبوونەوەی مەترسییەکانی سەر دابینکردنی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 83 دۆلار و 51 سەنت دابەزی لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80 دۆلار و 72 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
