د. عەبدول لەتیف ئەحمەد هاتە دەنگ

 

د. عەبدول لەتیف ئەحمەد لەبارەی بڵاوبونەوەی تۆمارێکی دەنگی دەڵێت: زانایانی ئەمڕۆ کۆکن لەسەر ئەوەی لەدۆزەخ سزای قورس ئامادەیە بۆ ئەو کەسانەی لە فەیس بووک تۆمەت دەخەنە پاڵ ڕابەرانی ئەهلی سونە و جەماعەتئاگادارییەکی گرنگ بۆ هەمووان.

دەقی پەیامەکەی

السلام علیکم ورحمة الله وبركاته لەم دواییانەدا، کەسانێکی ناحەز هەوڵێکی قێزەونیان دەستپێکردووە بۆ شێواندنی ناوبانگی (دکتۆر) لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد (AI) و دروستکردنی فەیک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا. هەرچەندە ئەم پیلانگێڕییانە بۆ دکتۆر شتێکی نوێ نین، بەڵام ئەرکی ئاینی و ئەخلاقیی هەمووانە کە هۆشیار بن. بڵاوکردنەوەی ئەم بوختانانە لەلای خوای گەورە تاوانێکی مەترسیدارە {وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا وَهُوَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمٌ}داواکارین لە هەموو لایەک:

  1. ببنە بەربەست: ڕێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی هەر پڕوپاگەندە و درۆیەک دژی کەرامەتی کەسایەتییەکان.
  2. مەبنە پرد: بە هۆشیارییەوە مامەڵە بکەن و نەبنە هۆکاری گواستنەوەی گوناهی ناحەزان.
  3. ڕێکاری یاسایی: سەرجەم ئەوانەی لە پشتی ئەم کارەن، لە ڕێگەی یاساوە ڕووبەڕووی سزای حەقی خۆیان دەکرێنەوە، إن شاء الله.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە