پزيشکیان: پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی نیشتمانی گرنگترین شتە

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەموو رەوتەکان خۆیان بە پابەند بزانن و دەشڵێت: بڕیاردان لە جەنگ و دانوستان لە دەستی رێبەری باڵایە.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، بڕیاردان لە جەنگ و دانوستان لە دەستی رێبەری باڵا و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییە.

وتیشی، “پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی نیشتمانی گرنگترین شتە بۆ ئەمڕۆی وڵات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە هەموو رەوتەکان خۆیان بە پابەند بزانن بە پەیڕەویکردن لەو بڕیارانەی کە لەسەر بنەمای بۆچوونی رێبەری باڵا دراون.

دەشڵێت: بە تەبایی ناوخۆیی، دیپلۆماسیی چالاک و چاکسازیی ئابووری، بە هێزەوە لە ئاستەنگەکان دەردەچین.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە