بەڕێوەبەرایەتی چاك كردن و پاراستنی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ كاری كار بە شێوەی ڕۆژانە بۆ شۆفێری گەڵابە تەنكەر ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەڕێوەبەرایەتیمان پێویستی بە ٤ شۆفێری گەڵابە و
تەنکەر هەیە بۆ سنوری چەمچەماڵ بەم مەرجانەی خوارەوە:
١/پێویستە شۆفێر مۆڵەتی شۆفێری گشتی هەبێت.
٢/نرخی ڕۆژانەی ٣٠٠٠٠ دینار.
٣/ڕەچاوکردنی سەرجەم مەرجەکانی هاتووچۆ.
٤/سنوری کارکردن قەزای چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەکان.
٥/پێویستە شۆفێر بەیانیان خۆی بگەیەنێتە بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان.
٦/پاش هەڵسەنگاندن شۆفێرەکان هەڵدەبژێردرێن.
ڕاشیگەیاندووە، هەر کەسێک ئارەزومەندە ڕۆژی دوو شەممە ١٥/٦ ڕۆژانی دواتر پەیوەندی بە بەشی میکانیکی بەڕێوەبەرایەتیمان بکات.
