دانای ئەحمەد مەجید لەگەڵ سەرۆك كۆمار كۆبووەوە

شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی دانا ئەحمەد مەجید، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق كۆبووەوە.

لە درێژەی دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە بەغدا، شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی دانا ئەحمەد مەجید و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەکە، لەگەڵ نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبونەووە.

لە دیدارەکەدا، جەخت لەسەر چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە، لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان.

هاوکات سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەگرنگی هەوڵە نیشتمانییە هاوسەنگەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و کارکردن بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان لە ئاسایش و خۆشگوزەرانیدا کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە “سەرۆک کۆماری عێراق دوپاتی لەپێویستی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەڕێگەی دیالۆگی بنیاتنەر و پابەندبوون بەدەستوورەوە کردەوە، بەشێوەیەک کەمافەکان بپارێزێت وخزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بکات”.

لەلای خۆشیانەوە شاندی بزوتنەوەی گۆڕان پێزانینی خۆیان بۆ ڕۆڵی سەرۆک کۆمار دەربڕی لەپاڵپشتیکردنی دیالۆگ لەنێوان هێزە سیاسییەکان و نزیککردنەوەی دیدگەکان لەیەکتر و پابەندبوونیشیان دووپاتکردەوە بۆ بەشداریکردن لە هەموو ئەو هەوڵانەی کەخزمەت بەعێراق و یەکڕیزی و سەقامگیرییەکەی بەهێزتر دەکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە