وەزارەتی بازرگانی عێراق بەفەرمی پڕۆژەی فرۆشتنی کەرەستەی بیناسازیی بەقیستی درێژخایەن بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان ڕاگەیاند، وه‌زیرى بازرگان‌یش ده‌ڵێت: “پڕۆژه‌كه له‌ئێستادا ته‌نها ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانه ده‌گرێته‌وه كه مووچه‌كانیان ته‌وتین كراوه”.
وەزارەتی بازرگانی عێراق پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی گرنگ و بێپێشینەی ڕاگەیاند، کە ڕاستەوخۆ گۆڕانكاریى له‌بژێویی و ژیانی ملیۆنان فەرمانبەر و خانەنشین دەکات.
مستەفا نزار عانی، وەزیری بازرگانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، پڕۆژەیه‌كى گه‌وره‌ى هاوكاریى بیناسازییان هه‌یه، كه خۆى ده‌بینێته‌وه له‌ده‌سته‌به‌ركردنى تەواوی کەرەستەکانی خانووبەرە و باڵەخانە بەسیستەمی قیستی درێژخایەن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، قۆناغی یەکەم پێكدێت له‌کڕینی کەرەستە بەقیستی 15 مانگ، بۆ ئه‌وه‌ش بەهاوبەشی لەنێوان کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی کەرەستەی بیناسازیی و کۆمپانیای ناوداری “کی کارت” ڕێكه‌وتنێك واژۆکراوە، هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا تەنها ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە سوودمەند دەبن کە مووچەکانیان لەسەر “بانکی ڕافیدەین” تەوتین (دیجیتاڵی) کراوە.
ئه‌وه‌شى وت، “بۆ دورکەوتنەوە لەڕۆتینی باوی فەرمانگەکان، پڕۆسەی پێشکەشکردنى داواكاریى بەتەواوی ئەلیکترۆنی دەبێت، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئەپێکی ئەلیکترۆنی کارادەکرێت، هاووڵاتی خۆی لەڕێگەی مۆبایلەکەیەوە جۆر و بڕی ئەو کەرەستە بیناسازییانە دیاری دەکات کە پێویستیەتی، کۆمپانیای کەرەستەی بیناسازیی بەفەرمی بەرپرس دەبێت لەدیاریکردنی نرخەکان به‌گوێره‌ى بازاڕ.
وەزیری بازرگانی لەکۆتایی کۆنگرەکەدا پەیامێکی ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکانی عێراق کرد و داوای لێکردن، پرۆسەی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران خێرابکەن بۆ ئەوەی زۆرترین چین و توێژ سوودمەندبن.
