ئەمڕۆ لیستی مووچە لە گەنجینەکانەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت

ئەمرۆ وردبینكردن لە لیستی موچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەرێوەبەرایەتی گەنجینەكان تەواو دەكرێت و لە ماوەی 72 کاتژمێردا رەوانەی بەغداد دەكرێت.

بەپێی زانیارییەکان، تا بەیانی ئەمرۆ لە بەرێوەبەرایەتی گەنجینەكان وردبینی كردن لە لیستی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێم كۆتایی نەهاتووە، بەڵام دوانیوەرۆی ئەمرۆ وردبینی تەواو دەبێت و لیستی مووچە رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكرێـت.

بڕیارە لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت كە لەلایەن تیمێكی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەبرێتە بەغداد بۆ ئەوەی هەر تێبینیەك هەبێـت تیمەكە روونكردنەوە بدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست کەلەسەر داهاتی ناوخۆیە دابەش نەکراوە، هاوکات بەشێک لە خانەنشینان مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە