کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بۆ سبەینێ پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن.
بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەمڕۆ بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ.
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ:
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ دووشەممە لە ئەنجامی بارستە هەوایەکی فێنک کە لە ناوچە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە کاریگەری ئەم بارستە هەوایە کاریگەری لەسەر نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما هەیە لەسەر سەرجەمی ناوچەکەمان، نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی سێ تا چوار پلەی سیلیزی دەبێت، ڕۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما دەست دەکات بە بەرزبوونەوە پلە بە پلە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی
