“لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین”

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گرفتی گرانبوونی نرخی بەنزین تەنها لە هەولێر نییە، بەڵکو لەتەواوی عێراق تاڕادەیەک ئەو گرفتە دروست بووە، لەهەوڵی چارەسەرکردنیدان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، گرفتی گرانبوونی نرخی بەنزین تەنها لەهەولێر نیە، بەڵکو لە تەواوی عێراق تاڕادەیەک ئەو گرفتە دروست بووە و بەهۆی ڕووداوەکانی ماوەی ڕابردوو ئاستی بەرهەمهێنان کەمی کردووە و کۆمپانیا نەوتیەکانیش زەرەرمەند بوون.

جەختیشیکردەوە کە “لەتەواوی ئاستە جیاوازەکانی حکومەت لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە”.

سەبارەت بەمۆلیدە ئەهیلەکانیش ئومێد خۆشناو وتی، لەئاستی حکومەت، مۆلیدە نەماوە، بەڵام ئەنجوومەنێکیان هەیە هەماهەنگی باش هەیە لە نێوانیان بۆ ئەوەی ئەگەر گرفتی کارەبا لەهەر شوێنێک هەبێت، مۆلیدەکان کارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە