گەرما لە 50 پلە نزیک دەبێتەوە

بەپێی پێشبینی شارەزایەکی کەشناسی، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی گەرما ناوچەکانی عێراق و بەشێک لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەجۆرێک لە شاری بەسرا لە 50 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند: لەڕووی فەلەکییەوە چەند ڕۆژێکی کەم ماوەکە هەشت ڕۆژە بچینە بە وەرزی هاوین کە لە 21ی حوزەیرانی 2026، دەستپێدەکات تا نزیک کۆتایی مانگی حوزەیران بەگوێرەی پێشبینییەکان هیچ شەپۆلێکی گەرمای بەهێز و پڕوکێنەر بوونی نیە لەناوچەکانی هەرێم.

دەشڵێت: لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی گەرمای بەهێز بەشێکی زۆر لەناوچەکانی باشووری عێراق دەگرێتەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی نائاسایی بەرزدەبنەوە، بە جۆرێک لە پارێزگای بەسرا بۆیە کەمجار نزیک دەبێتەوە لە 49_50 پلەسیلیزی.

لە بارەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە، دەڵێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە دەگاتە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لەناوەندی ئیدارەی گەرمیان لە کەلار 45_46 پلەی سیلیزی تێپەڕ بکات، کە تاڕادەیەک گەرماکەی پڕوکێنەر دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، لەناوچەکانی تری هەرێم بەشێوەیەکی تەدریجی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و گەرمای ئاسایی دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە