بەبەشداری زیاتر لە 117 هەزار قوتابی، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
بپه‌یمان خواجه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگەیاند، 117 هه‌زار و 142 قوتابی له هه‌رسێ به‌شی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی به‌شداری له تاقیکردنه‌وه‌کاندا ده‌که‌ن.
ئەوەشی خستەڕوو کە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌کی باڵاوه هه‌موو ئاماده‌کاریه‌کانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌که تەواو کردووە.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وتی ئه‌مساڵ ڕێکاری توند گیراونه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هیچ که‌سێک نه‌توانێت گزی بکات، له‌ڕێگه‌ی چاودێره‌کانی هۆڵەکانی تاقیکردنه‌وه و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار ڕێکاری توند ده‌گیرێته به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌سێک ئه‌گه‌ر بیه‌وێ گزی بکات.
په‌یمان خواجه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد هه‌موو پێداویستیه‌ک بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنه‌وه دابین کراوه، له‌کاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیکردنه‌وه‌کان هێڵی ئینته‌رنێت ڕاده‌گیرێت و به‌کارهێنانی مۆبایل له‌لایه‌ن قوتابی و مامۆستایانیش قه‌ده‌غه کراوه، هیوادارین پرۆسه‌که به ئارامی به‌ڕێوه بچێت و قوتابیانیش تەواو ئاماده‌بن بۆ پرۆسه‌که.
