بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە (١٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦) لە دوای نیوەڕۆوە دوو ڕووداوی خنکان لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕوویانداوە و تا ئێستا تیمەکانی ژێرئاو لە هەوڵی دۆزینەوەی تەرمەکانن.
بەپێی زانیارییەکانی بەرگری شارستانی، ڕووداوەکان بەم شێوەیەن:
١. هاووڵاتییەکی بە ڕەگەز عەرەب لە سنووری قەزای کۆیە کەوتووەتە ناو ئاو و خنکاوە.
٢. هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی (توانا نەجم مەجید)، کە پیشەی پێشمەرگەیە و خەڵکی گوندی “خۆرانە”یە، لە ڕووداوێکی جیاوازدا خنکاوە.
تیمەکانی ژێرئاو (غەواس) لە هەردوو شوێنی ڕووداوەکان ئامادەن و پرۆسەی گەڕان و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان بەردەوامە، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تەرمەکان نەدۆزراونەتەوە.
لەلایەکی ترەوە بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 5ـی ئێوارە دوو هاووڵاتی بەمەبەستی مەلەکردن سەردانی بەنداوی گۆمەسپانیان کرد بەڵام بەداخەوا هەردووکیان لە بەنداوی گۆمەسپان خـ.ـنکان
بەرگری شارستانی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەم کەشوهەوایەدا خۆیان لە نزیکبوونەوە لە ڕووبار و بەنداوەکان بەدوور بگرن، بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە مەلەوانگە نین و مەترسیی خنکانیان لێ دەکرێت.
