محەمەد حاجی مەحمود: من كاریزما نیم، بەڵكو پێشمەرگەم

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پێی وایە، “من كاریزما نیم، بەڵكو پێشمەرگەم” و دەشڵێت: پێویستە لایەنە سیاسییەكان بەدەم بانگەوازەكەی مەسعود بارزانییەوە بچن بۆ چارەسەركردنی دۆخی هەرێم.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات دەربارەی دۆخی هەرێم دەڵێت: کلیلی چارەسەری کێشەکان لای پارتی و یەکێتییە و ئەگەر ئەوان ڕێكبكەون هەموو كێشەكان چارەسەر دەبن، چونكە 70%ی دەسەڵات لای ئەو دوو حزبەیە.

دەشڵێت: تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە ئەركێكی نیشتمانی قورسە و پێویستی بە هەڵوێستی جدی هەیە.

دەربارەی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆكی پارتی، محەمەد حاجی مەحمود ڕایگەیاند، “پێویستە لایەنە سیاسییەكان بەدەم بانگەوازەكەی مەسعود بارزانییەوە بچن بۆ چارەسەركردنی دۆخی هەرێم”.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەنها لەڕێگەی كۆبوونەوەی لایەنەكان و كۆدەنگی نیشتمانییەوە دەتوانرێت كۆتایی بە دۆخی چەقبەستووی هەرێم بهێنرێت.

محەمەد حاجی مەحمود وتیشی، “من كاریزما نیم، بەڵكو پێشمەرگەم و هەمیشە لە هێڵی نێوەندگیری بووم لەنێوان لایەنە جیاوازەكانی هەرێم لەپێناو سازان و بەرژەوەندی نیشتمانی گەلەكەمان”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە