ئێران دەرگای لەسەر ئەمریکا داخست

ئێران دەرگای لەسەر ئەمریکا داخست؛ تونێلەکانی کۆگای یۆرانیۆمی ئەسفەهان بە مین ڕووخێنران.

 لە هەنگاوێکی ستراتیژی و چاوەڕواننەکراودا، ئێران کۆتایی بە دەستگەیشتنی ئەمریکا بە کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو هێنا، ئەوەش دوای ئەوەی بە فەرمی ڕێڕەوەکانی تونێلی کۆگاکانی ئەسفەهانی بە مین ڕووخاند و بەتەواوی داخست.

بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی “CNN”، ئەم جوڵەیەی تاران وەک کارتێکی فشاری نوێ لێکدەدرێتەوە. بە داخستنی ئەو تونێلانە، ئێران گەیشتن بە یۆرانیۆمە پیتێنراوەکانی بۆ ئەمریکا ئەستەم کردووە. شارەزایان پێیان وایە ئەمە ڕێگایەکەی نوێیە بۆ ئەوەی تاران لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێکی داهاتوودا، بە بیانووی “نەبوونی توانای دەرهێنان و گەیشتن بە ماددەکان”، خۆی لە ڕادەستکردنی ئەو ماددە ستراتیژییانە بدزێتەوە.

ئەم بڕیارەی ئێران لە کاتێکدایە کە پێشتر سوپای ئەمریکا پلانی هەبوو ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو یۆرانیۆمانە ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی مەترسییە زۆرەکان و توندیی پێکهاتەی تونێلەکان، ئەو ئۆپەراسیۆنە هەڵوەشایەوە. ئێستا بە ڕووخاندنی ئەو تونێلانە، ئێران دۆخەکەی بۆ واشنتن ئاڵۆزتر کردووە و دەرگای دانوستانی لەسەر ئەم دۆسیەیە بە تەواوی داخستووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە