بەپبێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری هەڵكەكاتە سەر باكووری كوردستان و كاریگەریشی لەسەر هەرێم دەبێت و بەهۆیەوە نمە باران و تاوەبارانی بەخوڕی ماوە كورت دەبارێت و هەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (١٤/ ٦/ ٢٠٢٦) بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری مامناوەندی شێدار بۆ سەر وڵاتی تورکیا و باکووری کوردستان و بەشێک لەناوچەکانی وڵاتی شام، شەپۆلێکی تاوەبارانی بەخوڕ و هەور ڕوو لەو ناوچانە دەکات.
ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت بەهۆی هاتنی بڕێکی شێی دیاریکراو لەڕۆژی یەک شەممە (١٤/ ٦/ ٢٠٢٦) لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆ کاتی عەسر لەبەشێک لەناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و باکووری موسڵ بەشێک لەناوچەکانی ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین بەهۆی دروستبوونی هەوری مامناوەند ئەگەری نمەباران یاخود تاوەبارانی بەخوڕی ماوە کورت و چالاکبوونی هەورەبروسکە هەیە.
دەشڵێت: لەئێوارەی ڕۆژی یەک شەممەوە کاریگەری بارستەهەوای ساردی جەمسەری مامناوەند دەستپێدەكات و لەڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە و چوار شەممە دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.
ڕوونیشی كردەوە، لەڕۆژدا کەشێکی فێنکی مامناوەند لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم بەدی دەکرێت لەشەواندا لەکاتی بەرەبەیان تاڕادەیەک هەست بەساردی دەکرێ بەتایبەت لەناوچه شاخاوییەکان.
