بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی ـ هەڵەبجە ـ ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، زۆر پێویستە لایەنە کوردستانییەکان خوێندنەوەی ورد و زانستییان بۆ ئەم دۆخە هەبێت و دەشڵێت: هەر ڕێككەوتنێكی نوێی نێودەوڵەتی بكرێت و كورد یەكڕیز و ئامادە نەبێت زیانی بۆ گەلەكەمان دەبێت.
عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی ـ هەڵەبجە ـ ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، زۆر پێویستە لایەنە کوردستانییەکان خوێندنەوەی ورد و زانستییان بۆ ئەم دۆخە هەبێت و هەرچی زووە پەرلەمان کارا بکرێتەوە و کابینەی دەیەمی حکوومەت پێک بهێنرێت.
وتیشی، “بەهۆی ململانێ و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکانەوە، پێویستە هەمووان بەرژەوەندییە حزبییەکان وەلابنێن”.
ئاشكراشی كردووە، هەر ڕێککەوتنێکی نوێی نێودەوڵەتی دوای ئەم ململانێیانە ئەنجام بدرێت و کورد تێیدا یەکڕیز و ئامادە نەبێت، ڕەنگە بە زیانی گەورە بۆ گەلەکەمان تەواو بێت.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەرکێکی مێژووییە کە هەمووان بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی دیالۆگ و دامەزراوە شەرعییەکان کارا بکەنەوە.
بە وتەی عەلی حسێن، “پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی تەنیا ئەرکی حزبەکان نییە، بەڵکو ئەرکی نووسەران، ڕۆشنبیران، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەموو تاکێکی کوردستانییە”.
