فالح ساری بۆ ناردنی مووچەی هەرێم مەرجی هەیە

 

وەزیری دارایی عێراق بە دوو پەرلەمانتاری عێراقیی ڕاگەیاندووە، بۆ ئەوەی مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرین دەبێت هەرێم پابەند بێت و داهاتی ناوخۆ وەک خۆی بنێرێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵی رووداو، دوو پەرلەمانتاری عێراق چوونەتە لای فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق و پێیان وتووە، ناردنی مووچە بۆ هەرێم بەبێ ناردنی داهاتی ناوخۆ نا یاساییە.

فالح ساری پێی وتوون، “پێویستە هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆ بنێرێت بۆ ئەوەی مووچە بنێرین”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان نایانەوێت کێشە بۆ مووچە دروست بکەن و هەموو ئاسان کارییەکیش دەکەن بۆ چارەسەر کردنی مووچە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە