وەنپڵەس مۆبایلی “OnePlus Turbo 6X Pro”ـی بە تایبەتمەندیی ناوازەوە خستە بازاڕەوە.
کۆمپانیای وەنپڵەس (OnePlus) بە فەرمی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی “OnePlus Turbo 6X Pro” ڕاگەیاند، کە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی پێشکەوتوو و کامێرایەکی کوالێتی بەرزەوە دیزاین کراوە.
دیزاین و شاشە ئەم مۆبایلە دیزاینێکی بەرگریی هەیە کە بە پێوەری IP68/IP69K دژی ئاو و خۆڵ و تۆز پارێزراوە. شاشەکەی لە جۆری AMOLEDـە بە قەبارەی 6.78 ئینج و ڕوونیی (١٢٧٢/٢٧٧٢) پیکسل، کە خێراییەکەی دەگاتە 144هێرتز. شاشەکە تایبەتمەندییەکی بەرزی هەیە، ئەویش گەیشتنی ڕووناکییەکەیەتی بۆ 6500 نیتس، کە وێنەیەکەی زۆر ڕوون و ئاشکرا پێشکەش دەکات.
سیستەم و ئەدای کارکردن ئامێرەکە بە سیستەمی ئەندرۆید 16 و ڕووکاری ColorOS 16 کار دەکات. لە ڕووی ئەداوە، پڕۆسێسەری Mediatek Dimensity 7400 Superـی لەسەر جێگیر کراوە لەگەڵ پڕۆسێسەری گرافیکی Mali G615، ئەوەش وای کردووە بۆ یاری و بەرنامە قورسەکان زۆر بەهێز بێت. هەروەها بە ڕامی 8 یان 12 گێگابایت و بیرگەی 128 یان 256 گێگابایت بەردەست دەبێت.
کامێرا و پاتری
کامێرای سەرەکی: دوو هاوێنەی هەیە بە ڕوونی (50+8) مێگاپیکسل، کە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4Kـی هەیە.
کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپیکسلە.
پاتری: خاوەنی پاترییەکی زەبەلاحە بە قەبارەی 8000 میلی ئەمپێر و بە شەحنکەرەوەی خێرای 80 وات کار دەکات.
تایبەتمەندیی دیکە مۆبایلەکە دەرچەی USB Type-C 2.0، خزمەتگوزاریی NFC، پەنجەمۆری ژێر شاشە، و ئامێری Infrared بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئامێرە کارەباییەکانی لەخۆ گرتووە.
