کەمێک پێش ئێستا، ڕووداوێکی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لە جۆری “ئۆباما”ی ڕەش لەسەر ڕێگای دەشتی کۆیە ڕوویدا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەسەختی بریندار بوو.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئۆتۆمبێلەکە تەنها یەک سەرنشینی تێدا بووە. ناوبراو پێش ئەوەی هۆشی خۆی لەدەستبدات، ڕایگەیاندووە کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە.
سەبارەت بە دۆخی تەندروستی بریندارەکە، سەرچاوە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە تووشی زەبر لە سەری هاتووە و دەست و قاچێکی شکاوە، لە ئێستاشدا بۆ وەرگرتنی چارەسەری بەپەلە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
