هەرێمی کوردستان: ڕۆژی سێشەممە بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە پشووی فەرمییە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، کە دەکاتە یەکی موحەڕەم و سەری ساڵی نوێی کۆچی، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت پشووی فەرمی دەبێت.هاوکات هەر لەم مانگەدا بە بۆنەی ڕۆژی عاشوورا كە دەكاتە ڕۆی 10ـی موحەڕەمی ساڵی كۆچی كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی 25-6-2026، بەهەمان شێوە پشووی فەرمییە.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ شەممە (13ـی حوزەیرانی 2026) بڵاوکراوەتەوە، بڕیارەکە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەوەش وەک ڕێزگرتنێک لەو بۆنە ئاینییە.
سەری ساڵی کۆچی (یەکەمی موحەڕەم) وەک بۆنەیەکی گرنگی ئاینی لای موسڵمانان سەیر دەکرێت، کە تێیدا ڕووداوی کۆچی پێغەمبەر (د.خ) لە مەککەوە بۆ مەدینە بە بیر دەهێنرێتەوە، ئەو ڕووداوەی کە بە وەرچەرخانێکی مێژوویی لە مێژووی ئیسلامیدا دادەنرێت و بووەتە سەرەتای دانانی ساڵنامەی کۆچی.
