بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە 1 بۆ 2026/5/31 لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 241 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکردووە، ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە هەشت نەشتەرگەری تایبەت بووە و 71 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 45 نەشتەرگەری گەورە و 107 نەشتەرگەری مام ناوەند و 10 نەشتەرگەری بچووك بووە.
دەشڵێت: هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 139 تیشك و 113 سۆنەر و 84 پشكنینی سیتی سكان و 57 نازوور و 92 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە، هەروەها 6,206 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی كراوە.
