وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ڕاگەیاند

وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ ٤٠٠ هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت و پرۆسەکەش دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

وەزارەتەکە ڕوونیکردەوە کە بۆ ئەمساڵ بڕی ٤٠٠ هەزار تۆن گەنمی جووتیاران لە هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت.

وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی خستە کە وەرگرتنی گەنمەکە بەم شێوەیە دەبێت:

بڕی٢٩٢ هه‌زار تۆن لەسنوری پلاندا وه‌رده‌گیرێت به‌ ٧٠٠ هەزار دینار.

بڕی ١٠٨ هه‌زار تۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ى پلانى وه‌رگرتندایە‌ به‌ ٥٠٠ هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.

بڕی وەرگیراو بەم شێوەی خوارەوە بە سەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەبێت :-

هه‌ولێر ١٢٢هەزار و٦٨٠ تۆن

دهۆك ١١٦ هەزارو ٨٣ تۆن

سلێمانى ١٥٠هەزارو ٢٠٩ تۆن

هه‌ڵه‌بجه‌ ١١هەزارو ٢٨ تۆن

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە