ئەگەری ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران کاریگەریی لەسەر بازاڕی وزەی جیهان دروست کردووە و لە دوێنێشەوە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت نزیکەی 0 دۆلار دابەزیوە.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 85 دۆلار و88 سەنت دابەزی لە کاتێکدا دوێنی نرخەکەی لەسەروو 95 دۆلار و 50 سەنتەوە بوو.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 83 دۆلار و 31 سەنت دابەزی.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت دۆ بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییانە هات کە باس لە نزیکبوونەوەی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکەن.
