شارەوانی قەڵادزێ پردێکی سەر زێی بچووکی چاککردەوە، ئەویش دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لەو شوێنەدا خنکا.
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکایەتی شارەوانی قەڵادزێ رایگەیاند، پردەکەی نزیک گوندی هەڵاوێژەیان لەسەر ڕووباری زێی بچووک چاککردەوە.
ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ هاووڵاتییەک لە ناوچەیەک خنکا و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.


