ئاژانسی گەڕان توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی ژاپۆن (JAXA)، دوای هەوڵە ناکامەکەی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، مووشەکی H3ی بە سەرکەوتوویی ڕهوانهی بۆشایی ئاسمان كرد.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی “ژاپۆن تایمز”، مووشەکی H3 لەلایەن JAXA لە بنکەی بۆشایی ئاسمانی تانگاشیمە لە پارێرگای کاگۆشیما ڕهوانهی بۆشایی ئاسمان كراوه.
مووشەکەکە نزیکەی ١٦ خولەک دوای ههڵدانی، بە بێ کێشە گەیشتە خولگەی دیاریکراوی خۆی.
لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥دا، مووشەکی H3 لە بنکەی بۆشایی ئاسمانی تانگاشیمە ههڵدرا و، دوای ماوەیەکی کورت بەهۆی بڕانی کارەبای بزوێنەری دووهەمیهوه نەیتوانی ئەو مانگە دەستکردەی کە هەڵیگرتبوو لە خولگەكهیدا جێگیر بکات و ئەرکەکەی بە ناکامی کۆتاییهات.
مووشەکی H3 وەک جێگرەوەی مووشەكی H2A دەناسرێت، کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە ڕۆڵێکی گرنگ لە توێژینەوەکانی بۆشایی ئاسمانی ژاپۆندا دەگێڕێت.
