دوای ڕووداوی خنکانی گەشتیارە عەرەبەکە، بڕیاری دانانی بەربەست و کامێرای چاودێری لە ئەحمەدئاوا درا.
ئەمڕۆ هەینی، پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە کە تیمەکانی دیوانی پارێزگا لەسەر ڕاسپاردەی نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە، دەستیان کرد بە دروستکردنی بەربەست بۆ چەند شوێنێکی ئاوی زەڵم لە سەیرانگای ئەحمەدئاوا و کامێرای چاودێریش لە چەند جێگەیەکی پێویستدا دانرا.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم بەربەستانە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە پاراستنی گیانی گەشتیاران لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا و ئاسانکاریی تهواویش بۆ تیمەکانی فریاگوزاری دەکەن لە کاتی گەڕان و بەدواداچووندا.
ئەمەش دوای ڕووداوی خنکانی گەشتیارێکی عەرەب هات کە تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.





