داهاتی هەفتانەی سلێمانی زیاتر لە ملیارێک دینار کەمی کردووە

بەراورد بە هەفتەی ڕابردووتر، داهاتی هەفتانەی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین زیاتر لە ملیارێک دینار کەمی کردووە.

بە پێی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت کە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی دەکات، داهاتی هەفتەی ڕابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین سێ ملیار و 504 ملیۆن و 531 هەزار دینار بووە.

93%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 7% بەشێوەی چەکە.

بە پێی ماڵپەڕەکە داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی پێشتر زیاتر لە ملیارێک دینار کەمی کردووە کە بڕەکەی چوار ملیار و 894 ملیۆن و 739 هەزار دینار بووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە