سەعدی پیرە: کێشەی پارتی و یەکێتی پۆست و نەبوونی متمانەیە

 سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هۆکاری سەرەکیی ڕێکنەکەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ ململانێ لەسەر پۆستەکان و نەبوونی متمانە دەگەڕێنێتەوە، هاوکات جەخت لە گرنگیی دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی دەکاتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی و ڕێکنەکەوتنیان لەسەر پۆست و نەبوونی متمانەیە”. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم دۆخە بووەتە ڕێگر لەبەردەم گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش.

 لەبارەی هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، سەعدی پیرە جەختی لە دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی کردەوە و وتی: “مەسعود بارزانی لە هەموومان بە ئەزموونترە، ئەو کاتەی دەستپێشخەریی کردووە، واتە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی هەستیاردا و هەڕەشەی لەسەرە”. هەروەها داوای کرد سۆشیاڵ میدیا کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئەو دەستپێشخەرییە نەبێت.

 سەعدی پیرە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانی لەم قۆناغەدا بە “زۆر گرنگ” ناوبرد و هۆکارەکەشی بۆ هەلومەرجی ناوچەکە گەڕاندەوە. لەمبارەیەوە وتی: “شەڕی ناوچەکە پریشکی بەر کوردستان دەکەوێت، لەکاتێکدا پارچەکانی دیکەی کوردستان چاویان لە حکوومەتی هەرێمە بۆ ئەوەی پاڵپشتییان بکات و لۆبیی سیاسی بۆ بەدەست بهێنێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە