مامۆستایانی گرێبەست بڕیاری بایکۆتیاندا

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، بەهۆی دابەش نکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستەوە کە زیاتر لە دوو هەفتەیە لە چاوەڕوانیدان، بڕیاریاندا بایکۆتی تاقیکردنەوەی خوولی دووەم بکەن.

عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە: بەهۆی ڕاستگۆنەبوونی حڪومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە مامۆستایانی گرێبەست دەڪرێت، بڕیارماندا بایڪۆتی تاقیڪردنەوەڪانی خولی دووەم بڪەین تا گەڕاندنەوەی مافەڪانمان، ڪە لە ئێستا زیاتر لە دوو هەفتەیە تێپەڕدەبێت بەسەر دابەش نەڪردنی مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵدا تا ئێستا مامۆستایانی گرێبەست مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەمەش لەڪاتێڪدایە هەرێم خەریڪی ڪۆڪردنەوەی داهاتی ناوخۆیە، وەزارەتی دارایی دەڵێت ، مانگانە داهاتی ناوخۆ 100 ملیار دینارە.

باسی لەوەشکردووە: تەنها داهاتی خاڵە سنوورییەڪان زیاتر لە 140 ملیار دینارە. داهاتی هاتوچۆ مانگانە 50 ملیار دینارە، هەروەها داهاتی ڪارەبا 90 ملیار دینارە ! جگە لە باج و روسومات.

دەشڵێت: “ئێمە وەك مامۆستایانی گرێبەست هیچ بڕوامان نیە بەوە ڪە داهاتی ناوخۆ سەد ملیار دینار بێت بە داتاو بەڵگەی خۆیان 400 ملیار دینارە.!
بۆیە بیری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی دەهێنینەوە ڪە ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵ بڕیارەڪانی خۆیان ڪە دەبوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەڪاتی خۆی دا و لەگەڵ فەرمانبەرانی هەمیشەیی دابەش بڪرێت، لەبەرئەوە بڕیارماندا بە بایڪۆتڪردنی تاقیڪردنەوەڪانی خولی دووەم و گەر پێویست بکات خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەین.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە