لە سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا گیرا

مەفرەزەکانی هەردوو نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی (دزینی ئۆتۆمبێل) و (بەکرەجۆ)ی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا گرت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، تیایدا هاتووە: دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری (تویوتا ئەڤەلۆن) لەگەڕەکی (کانی کوردە)ی شاری سلێمانی لێدزراوە، بڕیاری دادوەر بۆ ڕووداوەکە وەرگیراو لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد.

دەشڵێت: سەرەنجام توانرا ئۆتۆمبێلەکە لە (ناوچەی پیشەسازی) بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی هەردوو نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی (دزینی ئۆتۆمبێل) و (بەکرەجۆ)وە دەستی بەسەردابگیرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە بەردەوامە بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی، دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە