ئەو وڵاتانەی بەشداری لە جامی جیهانی 2026ی فیفادا دەکەن، کە بە هاوبەشی لەلایەن ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیکەوە میوانداری دەکرێت، جگە لە ڕکابەریی یەکتر، ڕووبەڕووی گەرمای توند و کەشوهەوای نالەباریش دەبنەوە.
جامی جیهانی 2026، کە وەک یەکێک لە گەرمترین خولەکانی ئەم ساڵانەی دوایی دادەنرێت، دەکرێت بەهۆی زریانەکانەوە ڕووبەڕووی دواخستن یان هەڵوەشاندنەوەی یارییەکان ببێتەوە.
لەم خولەدا کە بۆ یەکەمجار 48 وڵات تێیدا بەشدارن، لە زۆربەی ئەو شارانەی میوانداری 104 یارییەکە دەکەن، کەشێکی گەرمی كهشوههوا زاڵه.
شیکارییەکان دەریدەخەن کە زۆربەی یارییەکان لە پلەی گەرمی سەرو 32 پلەی سەدیدا ئەنجام دەدرێن و، لە هەندێک یاریگادا هەست بە گەرمییەکی زیاتر دەکرێت.
پێشتر لە جامی جیهانی 1994ی ئەمریکادا، یاریی نێوان مەکسیک و ئێرلەندا لە شاری ئۆرلاندۆ بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ 47 پلە، وەک یەکێک لە قورسترین یارییەکانی مێژووی ئەم خولە تۆمار کرا.
