سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و چاکسازیی شەقامەکانی شار، ئەمڕۆ پێنجشەممە پاش کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەست بە کاری بڕین و هەڵگرتنەوەی بەشە خراپبووەکانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە مەودای نزیک مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی بە ئاڕاستەی چوارڕیانی سەرچنار دەکرێت بەمەبەستی ئامادەکردنیان بۆ سەرلەنوێ قیرتاوکردن.
باسی لەوەشکردووە، بۆ ئاسانکردنی جێبەجێکردنی کارەکان، ڕۆژی هەینی بەشێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە مەودای کارکردندا بەربەستدەکرێت، هەروەها شۆفێران دەتوانن شەقامی خزمەتگوزاریی مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، “داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەین هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانمان بن و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ پەیڕەوبکەن بۆ ئەوەی کارەکان بە خێرایی و سەرکەوتوویی تەواوبکرێن”.
